
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی دهۆك دەكەن
- Categories بەشی راگەیاندن
- Date تشرینی یەکەم 19, 2026
ڕۆژی شەممە ڕێككەوتی 17-10-2026، لە درێژەی گەشتە زانستی و مەیدانییەكەیاندا بۆ شاری دهۆك، بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، سەردانێكی مەیدانیی بۆ فێرخوازانی قۆناغەكانی (دووەم و سێیەم)ی بەشەكە بۆ تەلەڤزیۆنی ناوخۆیی دهۆك ڕێكخست.
لە دەستپێكی سەردانەكەدا، مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن (هەڵكەوت عەبدولواحید)، بەڕێوەبەری گشتیی تەلەڤزیۆنی دهۆك، پێشوازییەكی گەرمیان لێ كرا. بۆ ئەو مەبەستە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی زۆر بەم بەسەركردنەوەیە، سەردانەكەی بە بایەخەوە وەسف كرد و ئاماژەی بە گرنگیی ئەوە دا كە فێرخوازان لە هەولێرەوە هاتوون بۆ بینین و ئاشنابوون بە ئەزموونی ئەم كەناڵە.
هەروەها تیشكی خستە سەر دەرفەتەكانی كاركردن لە كایەی میدیاییدا و جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە فێرخواز لە قۆناغەكانی خوێندندا خاوەن پلان، بەرنامە و خولیای بەهێز بێت بۆ ئەوەی لە ئایندەدا ببێتە میدیاكارێكی پیشەیی و سەركەوتوو، هاوكات گرنگیی بەستنەوەی لایەنی ئەكادیمی و زانستیی بە ژینگەی كاری پراكتیكی و پیشەیی دووپات كردەوە و باسی لە هەمەڕەنگیی پڕۆگرام و بەرنامەكانی تەلەڤزیۆنەكەیان كرد كە خزمەت بە كۆمەڵگە دەكەن.
لە درێژەی سەردانەكەدا، بەڕێز (شوكری ئیسماعیل)، بەرپرسی ژووری هەواڵ، باسی لە میكانیزمەكانی ئامادەكردن، كۆكردنەوە و داڕشتنەوەی هەواڵە ناوخۆییەكان كرد و، شێوازی هەماهەنگیی نێوان پەیامنێران و دێسكی هەواڵی بۆ فێرخوازان ڕوونكردەوە.
دواتر، (سەلاح حاجی ساڵح)، بەرپرسی سۆشیال میدیا، تیشكی خستە سەر ڕۆڵی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەكان لە بڵاوكردنەوەی خێرای بەرهەمەكان و شێوازەكانی ڕاكێشانی سەرنجی بینەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.
پاشان، (عومەر میرۆ)، بەرپرسی بەشی ئەرشیف، فێرخوازانی ئاشنا كرد بە كۆگای دەوڵەمەندی كەناڵەكە كە ئەرشیفێكی گەورە و مێژوویی لە ساڵی 1992ـەوە تا ئەمڕۆ لەخۆ دەگرێت، وەك بەڵگەنامەیەكی گرنگی بینراو و بیستراوی دەڤەرەكە.
هەر لە میانی بەسەركردنەوەكەدا، فێرخوازان سەردانی ستۆدیۆی پەخش و ژووری كۆنترۆڵیان كرد و لە نزیكەوە ئاشنای قۆناغەكانی كۆنتڕۆڵكردنی دەنگ، ڕووناكی، تەكنیكەكانی وێنەگرتن و پرۆسەی پەخشی ڕاستەوخۆ بوون.
لەكۆتاییدا، لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم)، بە ناوی سەرۆكایەتیی بەشی ڕاگەیاندنەوە، سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی تەلەڤزیۆنی دهۆك (هەڵكەوت عەبدولواحید) و تەواوی بەرپرسانی بەشەكان و ستافی كەناڵەكە كرا، لە بەرامبەر پێشوازیی شایستە و ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە زانستییە گرنگە بۆ فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن.
n Saturday, October 17, 2026, the Department of Media at Cihan University-Erbil organized a field visit to Duhok Local Television for second- and third-year students as part of their scientific and field trip to the city of Duhok. The visit was conducted under the supervision of Assistant Lecturer Ahmed Jamal Hama Karim.
At the beginning of the visit, the supervising lecturer and students were warmly received by Mr. Halkawt Abdulwahid, General Director of Duhok Television. He expressed his pleasure at receiving the delegation, highlighted the significance of the visit, and emphasized the importance of students traveling from Erbil to gain firsthand experience of the station’s media operations. He also discussed career opportunities in the media sector, stressing that students should develop clear plans, establish goals, and maintain a genuine passion for their work to become successful media professionals. Furthermore, he emphasized the importance of connecting academic knowledge with practical experience and introduced the station’s diverse programs and media content produced to serve the community.
During the visit, Mr. Shukri Ismail, Head of the Newsroom, explained the procedures involved in gathering, preparing, and writing local news. He also described the coordination between field reporters and the central news desk. Subsequently, Mr. Salah Haji Salih, Head of Social Media, highlighted the important role of digital platforms in distributing media content rapidly and shared strategies for engaging audiences across social networks.
Following this, Mr. Omar Miro, Head of the Archive Department, introduced the students to the station’s extensive archival collection, which dates back to 1992 and preserves valuable audiovisual records documenting the region’s history.
The students also visited the broadcasting studio and the master control room (MCR), where they observed audio engineering procedures, lighting control, camera operations, and live broadcasting workflows. This experience provided them with practical insights into the technical processes involved in television production and broadcasting.
In conclusion, on behalf of the Head of the Media Department, the activity supervisor, Assistant Lecturer Ahmed Jamal Hama Karim, expressed his sincere thanks and appreciation to Mr. Halkawt Abdulwahid, General Director of Duhok Television, as well as all department heads and staff members, for their warm hospitality and for providing the students with this valuable educational opportunity.
You may also like
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی ئاژانسی خانی لە دهۆك دەكەن
فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن ئاشناى میکانزمەکانى كەناڵی وار تیڤی لە دهۆك دەبەن
