فێرخوازێکى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە ڕێگەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى هۆشیارى لەبارەى خۆراکى تەندروست بڵاودەکاتەوە
بەمەبەستى بڵاوکردنەوەى هۆشیارى لە بوارى لێنان و دروستکردنى خواردن و خواردەمەنى بەشێوەیەکى تەندروست، فێرخوازێکى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە زانکۆى جیهان لە ڕێگەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى وەک پێشکەکارێک باس لە خواردن و خواردەمەنیەکان دەکات.
غفران ئەحمەد سابر فێرخوازى قۆناغى چوارەم لە بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس لە پڕۆگرامێکى تەلەفزیۆنى جیهان بەناوى (ڕەنگەکانی جیهان) بڕگەیەکى تایبەت لەبارەى چۆنیەتى دروستکردنى خواردن و خواردنەمەنیەکان بەشێوەیەکى تەندروست ئامادە و پێشکەش دەکات.
ئەو فێرخوازە بۆ هەر ئەڵقەیەکى بەرنامەیەکە باس لە جۆرێک خواردن و خواردەمەنیەکان دەکات، بەشێوەیەک لە ڕووى زانستى و پزیشکیەوە باس لە چۆنیەتى دروستکردن و پێکهاتەى خواردنەکان و سوودەکانى لە ڕووى تەندروستى دەکات.
بەشداریکردنى ئەم فێرخوازە بەپاڵپشتى سەرۆکایەتى بەشى بەشى نيوتريشن و دايەتێتکسن جگە لەوەى هاندەرێکى سەرەکى بۆ دەرخستن و توانا و لێهاتوویی فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر، لەهەمانکاتدا بەخاڵێکى گرنگ دادەنرێ بۆ هۆشیارکردنەوەى زیاترى بینەران بۆ ئامادەکردنى خۆراکى تەندروست و سوودبەخش.
لە ڕێگەى ئەم بەستنەرى خوارەوە دەتوانن بینەرى بەرنامە بن.
https://www.youtube.com/watch?v=LZvBnQInuCE