فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس باس لە خۆراکى تەندروست لە ڕەمەزان دەکات
فێرخوازێکی بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە پڕۆگرامی تایبەت بەناوى (لەشدروستی) تەلەفیزۆنیدا میواندارى دەکرێت و بەوردى باس لە خۆراک و رەمەزان دەکات.
غفران احمد صابر کە فێرخوازى قۆناخی چوارەمە لە بەشى نیوتریشن و دایێتێتیکسی لە پڕۆگرامێکی تایبەت لە کەنالی ئاسمانی سپێدە، کە تەرخان کرابو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى رەمەزان و هەڵبژاردنی خواردنێکی تەندروست، بەشێوەیەکى زانستى باسى لە خۆراکە تەندروستەکان کرد.
هەر لە چوارچێوەى بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى ورد و زانستى شیکردنەوەى بۆ جۆرى خۆراکەکان کرد بەتایبەت ئەو خواردنانەی سودی تەندروستیان بۆ ڕۆژوان هەیە.