چۆنیەتى پەرەپێدان بەزمانى ئینگلیزى فێرخوازانى بەشە پزیشکیەکان لە وۆرکشۆپێکى زانکۆى جیهان-هەولێر
بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى زمانەوانى فێرخوازانى بەشە پزیشکیەکان بەتایبەت زمانى ئینگلیزى، سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر وۆرکشۆپێکى بەڕێوەبرد.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٧/٤/٢٠٢٢) لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ، بەئامادەبونى سەرۆکى ژمارەیەک لە بەشە زانستیەکان و ستافى زانستى زانکۆ بەڕێوەچوو، لەلایەن دکتۆر عەلى محمەد و حسین سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەرپەرشتى دەکرا، لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستایان و پسپۆڕانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى _جیهان-هەولێر، سەڵاحەددین و لوبنانى فەرەنسى) گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکى بابەتەکە کرا.
لە وۆرکشۆپەکەدا، جەخت لەسەر چۆنیەتى پەرەپێدان بەپرۆگرامەکانى خوێندنى ئەکادیمى زمانى ئینگلیزى لە بەشى بایۆمیدیکاڵ کرا لە پێناو بەدیهێنانى ئەم ئامانجانە، پێشکەشکردنى پرۆگرامێکى نوێ تایبەت بەزمانى ئینگلیزى بۆ بەشە پزیشکیەکان، دەستنیشانکردن و پێشکەشکردنى ڕێگەکانى چۆنیەتى هەڵسەنگاندنى خولەکانى زمانى ئینگلیزى و ڕاسپاردەى تایبەت بەبابەتەکانى فێربون بۆ خولەکانى زمانى ئینگلیزى و چەندین بابەتى دیکەى گرنگ، بۆ ئەوەش لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانى ئامادەبو چەندین بیروڕاى جیا خرایە بەرباس و، لە کۆتایشدا چەند پێشنیازێک گەڵاڵە کران.