
لە زانکۆی جیهان-هەولێر پرۆسەى چاوپێکەوتن بۆ کاندیدکردنى 21 فێرخواز بۆ تەواوکردنى کورسێکى خوێندن لە وڵاتی پۆڵەندا دەستپێکرد
- Categories ههواڵ و چالاكیهكان
- Date تشرینی یەکەم 15, 2026
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، لە زانکۆى جیهان-هەولێر لەلایەن لێژنەیەکى تایبەت و پسپۆڕ دەست بە پرۆسەى چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو فێرخوازانە دەستپێکرد، کە ئارەزوو دەکەن کۆرسێکى خوێندن لە وڵاتى پۆڵندا تەواو بکەن.
ڕاگەیاندنی کورسییەکانی خوێندن
لە مانگى ڕابردودا و، چوارچێوەی پڕۆگرامە نێودەوڵەتییەکانیدا بۆ ڕەوانەکردنی فێرخوازان بۆ زانکۆ پێشکەوتووەکان و، لەبەر ڕۆشنایی هەردوو پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی دوولایەنە (Exchange) لەگەڵ زانکۆکانى پۆڵندا و، پڕۆگرامی ئیراسموس پڵەس مۆبیلیتی (Erasmus+ Mobility)، زانکۆی جیهان-هەولێر 21 کورسیی خوێندن لە وڵاتی پۆڵەندا بۆ فێرخوازانی لە بەشە جیاوازەکاندا ڕاگەیاند و، بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆرى فێرخواز داواکارییان پێشکەشکرد.
وردەکاریی کورسییەکان و زانکۆ بەشدارەکان
ئەم کورسییانەی خوێندن تایبەتن بە سیمستەری دووەم (بەهارەی) ساڵی خوێندنی 2026-2027، کە ماوەکەی 5 مانگ دەخایەنێت و لە مانگی 02/2027 تا مانگی 07/2027 بەردەوام دەبێت. تێیدا فێرخوازانی هەڵبژێردراو دەرفەتیان بۆ دەڕخسێت لە بڕی سیمستەری بەهارەیان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، لە یەکێک لە زانکۆی ناودارەکانى وڵاتی پۆڵەندا بەتایبەت بخوێنن، بەجۆرێک لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانستە زیندوەکان (Warsaw University of Life Sciences-SGGW) 11 کورسیی خوێندن تەرخانکراوە، هاوکات لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz) 10 کورسیی خوێندن تەرخانکراوە.
پێشوازی و بەشداریی بەرفراوانى فێرخوازان
پڕۆسەی پێشکەشکردن و ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر دەستی پێکردووە و تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت. تا ئێستا زیاتر لە 30 فێرخواز لە بەشە جیاوازەکانەوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە و ئارەزوومەندییەکی بەرچاو لەلایەن فێرخوازانەوە هەبووە بۆ بەشداریکردن لەم دەرفەتە ئەکادیمییەدا.
قۆناغی کۆتایی و ڕەوانەکردنی ناوەکان
واش بڕیارە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی چاوپێکەوتنەکان، هەفتەی داهاتوو داتاو ناوی 21 فێرخوازی هەڵبژێردراو ڕەوانەى هەردوو زانکۆی وارشۆ بۆ زانستە زیندوەکان (Warsaw University of Life Sciences-SGGW) کورسیی خوێندن تەرخانکراوە، هاوکات لە زانکۆی وۆچ (University of Lodz) بکرێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی جیهان-هەولێردایە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، بەهێزکردنی توانای ئەکادیمیی فێرخوازان و، ئاشناکردنیان بە کەلتور و سیستمە ئەکادیمییە جیهانییەکان.



