فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ سەردانى نەخۆشخانەى لەدایکبوونى فێرکارى دەکەن
بەمەبەشتى ئاشنابون بەچۆنیەتى بەڕێوەچوون و ئەنجامدانى نەشتەرگەرى، سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى بەشەکەى ڕێکخست.
لە میانەى سەردانەکەیدا، کە لە ڕێکەوتى (٢٤/٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى دکتۆر عەبدوڵلا ڕەشید بۆ نەخۆشخانەى منداڵبوونى فێرکارى لەشارى هەولێر ئەنجامیاندا، فێرخوازانى قۆناغى دووەم سەردانى ژوورى نەشتەرگەری نەخۆشخانەکەیان کرد.
سەردانەکە، کە لە چوارچێوەى بابەتى (چاودێرى تەندروستى) ڕێکخرابوو، لە نەخۆشخانەى منداڵبوونى فێرکارى و، بەهاوکارى کارمەندانى پزیشکى لە ژوورى نەشتەرگەرى و بەشى پێکوتان، فێرخوازان لە ژوورى نەشتەرگەرى ئاشنایى چۆنیەتى بەڕێوەچوون و ئەنجامدانى نەشتەرگەرى کران.