
فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر سیمینارێکی زانستی لەبارەی ژیریی دەستکرد لە پەیمانگەی هەولێری کۆمپیوتەر پێشکەش دەکەن
- Categories زانستی كۆمپیوتەر
- Date تشرینی یەکەم 16, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 14/10/2026، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان–هەولێر، سیمینارێکی زانستییان بەناونیشانی «خوێندنی پاڵپشتیکراو بە ژیریی دەستکرد: پەیپێبردنی NotebookLM و ئامرازە ژیرەکان بۆ فێرکاری و فێربوون» لە پەیمانگەی هەولێری کۆمپیوتەر پێشکەش کرد.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر سارە جەمال حسێن بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن محەمەد خدر ڕەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەری پەیمانگەی هەولێری کۆمپیوتەر پێشوازییان لێکرا، پاشان ئاریا ڕەحیم عەبدولڕەحمان پێشەکییەکی لەبارەی ڕۆڵی ژیریی دەستکرد لە خوێندندا خستەڕوو. ئینجا فێرخواز ناز محەمەد جەواد تایبەتمەندییەکانی بەکارهێنانی NotebookLMی شیکردەوە، لەوانەش بارکردنی سەرچاوەکان و دروستکردنی پوختەی دەنگی و بینراو.
لە بەشێکی دیکەدا، فێرخواز ڕونی حسێن عزیز تیشکی خستە سەر وەڵامدانەوەی پشتڕاستکراو بە سەرچاوەکان، دروستکردنی پوختەکان، ڕێنماییەکانی خوێندن و ڕێکخستنی تێبینییەکان. هەروەها فێرخواز پەروار ئەندام صباح ستراتیژییەکانی ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد و پلانی ڕێکخراوی خوێندن خستەڕوو.
دواتریش فێرخواز إبراهیم ڕێکان مەولود باسی لە فێربوونی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی سەرچاوەکان، کاری تیمی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە کرد، لەلایەکى دیکەوە فێرخواز دیداری إبراهیم توفیق بەکارهێنانی ئامرازە ژیرەکانی بۆ پوختەکردنی بابەتەکان، ڕێکخستنی زانیارییەکان و دروستکردنی ڕێڕەوی فێربوون ڕوون کردەوە.
سیمینارەکە دەرفەتی بە قوتابیانى بەشداربوو تا زانیاریی لەبارەی ئامرازە فێرکارییە دەوڵەمەندکراوەکان بە ژیریی دەستکرد بەدەست بێنن، بەتایبەت لە ڕێکخستن و ئاسانکاریی پرۆسەی فێربووندا.
لە کۆتاییدا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی محەمەد خدر ڕەسوڵ، جێگری بەڕێوەبەری پەیمانگەی هەولێری کۆمپیوتەر کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتییە بەردەوامەکانی لە ڕێکخستن و سەرکەوتنی ئەم سیمینارەدا.
بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی خۆراک بەڕێوەبرد
You may also like
فێرخوازانی بەشی زانستی کۆمپیوتەر سەردانێکی زانستی بۆ کۆمپانیای كود خانه ئەنجام دەدەن

