
بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی خۆراک بەڕێوەبرد
- Categories بهشی نیوتریشن و دایەتێتیکس
- Date تشرینی یەکەم 16, 2026
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 15/10/2026، سەرۆکایەتى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان–هەولێر وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتیی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی خۆراک، بە دروشمی «ئەمڕۆ داهێنان بکە، بەیانی پێشخستن بدە» ڕێکخست.
ئامانجە سەرەکییەکان و ئامادەبووان:
وۆرکشۆپەکە، کە لە هۆڵی (VIP) بە ئامادەبوونى پڕۆفیسۆڕ دکتۆر ئەیاد حازم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و، ژمارەیەک لە سەرۆک بەشە زانستییەکان و، مامۆستایان و فێرخوازان و، بە سەرپەرشتیی تەنیا سلام، مامۆستا و سەرۆکی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس بەڕێوەچوو.
پێشکەشکردنی بڕگە زانستییەکان:
لە وۆرکشۆپەکەدا دوو بابەتى زانستى لەلایەن پسپۆڕانى بوارەوەکە پێشکەشکرا و، تیایدا باسیان لەرلایەنە گرنگەکانی خۆراک و داهێنانی خۆراکی کرد، بۆ ئەوەش:
- سەرەتا دکتۆرە جنین عواد بە شێوازی ئۆنلاین بابەتێکى بەناونیشانی «تەندروستی لە قاپی سەرخوانەکەتەوە دەست پێدەکات» پێشکەش کرد، کە تێیدا تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان نەریتە خۆراکییە تەندروستەکان و تەندروستیی گشتی. جەختی لەسەر گرنگیی خۆراکی هاوسەنگ، هەڵبژاردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە توخمە خۆراکییەکان و، تێگەیشتن لە کاریگەریی بڕیارە خۆراکییە ڕۆژانەیییەکان لەسەر جەستە، ئاستی وزە و تەندروستیی درێژخایەن کردەوە.
- پاشان مامۆستای یاریدەدەر ئەحمەد نەبەز خەلیل، بەناونیشانی «گۆڕینی زانیارییە خۆراکییەکان بۆ بەرهەمە خۆراکییە داهێنەرەکان» بابەتێکى پێشکەش کرد و، جەختی لە جێبەجێکردنی زانستەکانی خۆراک لە پەرەپێدانی بەرهەمە خۆراکییەکاندا کردەوە. هەروەک تێڕوانینی گشتى لەبارەى چۆنیەتیی سوودوەرگرتن لە زانیارییە زانستییەکانی توخمە خۆراکییەکان، پێکهاتەکان و پێداویستییە خۆراکییەکان خستەڕوو بۆ دروستکردنی بەرهەمی خۆراکیی داهێنەر، کە بەهای خۆراکی، کوالێتی و ئارەزووی بەکارهێنەران پێکەوە دەبەستێتەوە، سەرباری جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی داهێنانی خۆراکی لە وەڵامدانەوەی پێداویستییە گۆڕاوەکان و هاندانی هەڵبژاردنە خۆراکییە تەندروستەکان.
کۆتاییهاتنی چالاکییەکە:
وۆرکشۆپەکە بە گفتوگۆییەکى کراوە و، وەڵامدانەوەى پرسیار و سەرەنجەکان کۆتایی هات، گفتوگان پەیوەست بوون بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی زانستی، هاندانی داهێنان و، بەهێزکردنی هۆشیاری لەبارەی ڕۆڵی خۆراک لە پاڵپشتیکردنی تەندروستیی گشتی و پەرەپێدانی بەرهەمە خۆراکییە بەردەوامەکان.



