
فێرخوازانی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی سەردانى تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لە هەولێر دەکەن
- Posted by University Press
- Date تشرینی یەکەم 24, 2026
زانیارییە سەرەکییەکان: ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 22/10/2026، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم و چوارەم لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی زانستیی مەیدانییان بۆ بارەگای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی (نوسینگەی هەولێر) ئەنجام دا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر سامان حسن علي بەڕێوەچوو، لە کاتی گەییشتنیاندا، لەلایەن عوسمان باشقالی، بەڕێوەبەری نوسینگە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
پێگەی یاسایی و سەربەخۆییی سیاسی لە ڕاگەیاندندا: لە میانەى سەردانەکەدا، عوسمان باشقالی وانەیەکی زانستیی پێشکەش کرد کە دوو تەوەری بنەڕەتی گرتەوە: پێگەی یاسایی و دامەزراوەیی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لەناو پێکهاتەی دەوڵەتدا، لەگەڵ سیاسەتی دەستکاریکردن و سەربەخۆییی دەزگاکە لە کاریگەرییە سیاسییەکان لە کاتی گواستنەوەی دەنگی هاووڵاتییاندا.
بەسەرکردنەوەی بەشە هونەرییەکان و ئەنجامی سەردانەکە سەردانەکە بەبەسەرکردنەوەى بەشە فەرمی و هونەرى و تەکنیکیەکان، ژوورەکانی هەواڵ و، بڵاوکردنەوەی مەیدانی کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، سامان حسن علي و فێرخوازانی بەشەکە سوپاسى عوسمان باشقالی و کارمەندانى تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد.



