فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن باس لە وەرزى زستان و جۆرى خۆراکى تەندروست دەکات
فێرخوازێکى بەشى نیوتریشن و دایتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە پڕۆگرامی (بەیانىK24) تەلەفیزۆنیدا میواندارى دەکرێت و بەوردى باس لە وەرزى زستان و خۆراکى تەندروست بۆ بەهێزکردنى بەرگرى لەش دەکات.
ئەوین هیوا عەلی کە فێرخوازى قۆناخی سێیەمە لە نیوتریشن و دایێتێتیکسی بانگهێشتى پڕۆگرامێکی تایبەت لە کەنالی ئاسمانی کوردستان 24 کرا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى بە وەرزی زستان و سەرما و هەڵبژاردنی خواردنێکی تەندروست بۆ بەهێزکردنى بەرگری لەش دژی پەتا وەرزیەکان و ڕۆڵی خواردنە کلتووریەکان.
لە چوارچێوەى بەرنامەکەدا، ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى ورد و زانستى شیکردنەوەى بۆ جۆرى خۆراکەکان کرد بەتایبەت ئەو خواردنە کوردەواریانەى دەوڵەمەندن بەڤیتامین لەوانە شۆرابى نیسک و پاقلەمنیەکان و سەروپى و چەند جۆرێکى دیکە.
هەر لە میانەى بەرنامەکەدا، ئەوین هیوا باسى لە گرنگى ڕاهێنانى منداڵان و هەوڵدان بۆ گۆڕینى ستایلى ژیان و چۆنیەتى فێرکردنی منداڵان بەخۆراکى تەندروست کرد بۆ بەهێزکردنى بەرگرى جەستەیان بەتایبەت لەم وەرزى سەرما و بڵاوبونەوەى ڤایرۆسە وەرزیەکان.
بۆ بینینی تەواوی پڕۆگرامەکە دەتوانین کلیک (لێــــرە) بکە.