بڕوانامەى دەرچوون بەسەر بەشداربوانى خولى چارەسەرى سروشتى دابەشکرا
لە مەراسیمێکى تایبەتدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/١/٢٠٢٢) لە هۆڵى (VIP) زانکۆ بەئامادەبونى سەرۆکى بەشى چارەسەرى سروشتى بەڕێوەچوو بڕونامە بەسەر بەشداربوانى خولى چارەسەرى سروشتى دابەشکرا.
لە خولى ڕاهێنانى تایبەت بەفێربوونى تەکنیکەکانی چارەسەرى سروشتى بەڕێگەى دەرزی ئاژنین، پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محەمەد ئەشرەف زاکیر و شارەزایی چارەسەرى سروشتى ئیسماعیل موحسین محەمەد وانەکانیان بەشێوەیەکى تیۆرى و پراکتیکى پێشکەش بەبەشدربوانى خولەکە کرد.
هەر لە خولەکەدا، چەند وانەیەکی پێشەیی لەبارەى تەکنیکەکانی فیزیۆتراپی هاوچەرخ و ڕاهێنانی پراکتیکی پەیوەست بە چارەسەرى چینی و چارەسەری ئازاری جومگە و ماسولکەکان پێشکەشى فێرخوازان کرا.
کردنەوە و بەڕێوەبردنى ئەم جۆرە خولانە بەچالاکییەکی گرنگە بۆ فێرخوازانى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر دادەنرێت بەتایبەت بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم، چونکە بەهۆیەوە بەشێوەیەکى تەواوەتى بۆ بازارى کار ئامادە دەکرێن.