بەشى تەندروستى کۆمەڵ چالاکیەکى خۆبەخشى تەندروستى ئەنجام دەدات
وەک بەشێک لە چالاکیەکانیان بۆ هۆشیارکردنەوەى چین و توێژە جیاکانى کۆمەڵگە بۆ باشتر ئاگاداربوون لە دۆخى تەندروستیان و، چۆنیەتى خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان، بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى خۆبەخشى تەندروستى بەڕێوەبرد.
لە ڕۆژانى (١٩ و ٢٠/١٠/٢٠٢٢) بەچاودێرى مامۆستاى یاریدەدەر سەروان وەسمان حەمە سەرۆکى بەشى تەندروستى کۆمەڵ و، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەر (ڕێبین سەڵاح عەلى)، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە (ماجدى موڵ) لە شارى هەولێر کۆمەڵێک پشکنینى جۆراوجۆریان بەبێ بەرامبەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدا.
وەک مامۆستاى سەرپەرشتیار باسى لێوەکرد، پشکنینەکان جۆراوجۆر بوون، لەوانە پشکنینی شەکرەى خوێن، پشکنینى پەستانى خوێن، پشکنینى ڕەنگ کوێرى، پشکنینى ڕێژەى قەڵەوى، لە میانەى بەڕێوەچوونى دوو ڕۆژى چالاکیەکەدا ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان سەردانى فێرخوازانیان کرد و، پشکنینە پێویستیەکانیان ئەنجامدا، هاوکات فێرخوازان زانیارى و ڕێنمایی تەندروستى پێویستیان پێشکەش بەهاوڵاتیان کرد بۆ چۆنیەتى خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان بەتایبەت لە نەخۆشیەکانى شەکرە، قەڵەوى.
چالاکیەکە بووە مایەى خۆشحاڵى هاوڵاتیان و، سوپاس و دەستخۆشیان لە ڕێکخەران کرد، هاوکات بەشى کارگێڕى ماجدى مۆڵ دەستخۆشى تایبەتیان لە فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ کرد، کە لەماوەى دوو ڕۆژدا هەڵمەتێکى فراوانیان لە مۆڵەکەیان بەڕێوەبرد.