فێرخوازانى چارەسەری سروشتی سەردانى کلینیکێکى دەرونى دەکەن
لە بەردەوامى زنجیرە چالاکیەکانی بەشی چارەسەری سروشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/١٠/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى دکتۆر زینە نابیل فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشی چارەسەری سرشتی سەردانی کلینکێکى دەروونیان لە شارى هەولێر کرد.
لە چوارچێوەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتی دابینکردنی پشتیوانی دەروونی بۆ نەخۆشەکانی چارەسەرى سروشتى کران، کە بریتین لە دانیشتنێکی حەسانەوە و پشودان و بیرکردنەوە و ڕاهێنان لەگەڵ پیادەکردنی ئەو تەکنیکە بۆ خۆیان و نەخۆشەکانیش.
بەشى چارەسەرى سروشتى بەگرنگیەوە لەو جۆرە سەردانانە دەڕوانى لە پێناو دەوڵەمەندکردنی ئاستى شارەزایی و پشتگیری دەروونی فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى.