بەشی ڕاگەیاندن گەشتێکی زانستی بۆ کەناڵی فەللوجە ڕێکخست
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٢/١١/٢٠٢١) فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتی دکتۆر گۆران سەباح سەردانی کەناڵی ئاسمانى تەلەفزیۆنی فەللوجەیان لە شارى هەولێرکرد.
فێرخوازان لەلایەن دەرهێنەری بەرنامەکان و، بەڕێوەبەری بەشی مۆنتێر پێشوازییان لێکرا، دواى دانیشتنێکى کورت، ئێنجا ستۆدیۆی بەرنامە و هەواڵ، ژووری کۆنتڕۆڵ، بەشی مۆنتاژ، بەشی وێنەگرتن و ژووری (DTL)یان بەسەر کردەوە.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کەناڵەکە، دەرهێنەرى کەناڵى فەلوجە، کە خاوەن ئەزموونێکى زۆرى بوارى دەرهێنان و تەلەفزیۆنە، بە شێوەیەکی پراکتیکى باسی وردەکارییەکانی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی کرد، هەروەک باسی کارە هونەری و تەکنیکییەکانی کرد و، چەندین بەرنامەى پیشانى فێرخوازاندا.
هاوکات لە بەشی مۆنتاژ، لەلایەن بەڕێوەبەرى بەشەکە باس لە کارى مۆنتێر و ئەندازیاری دەنگ و چۆنیەتى مۆنتاژکردنى بەرنامەکانی بۆ فێرخوازیەکان کرد. ف
لە کۆتاى سەردانەکەشدا، فێرخوازیەکان چەندان پرسیاریان ئاڕاستەی دەرهێنەر و مۆنتێر و ئەندازیاری دەنگ کرد، ئەوانیش بەشێوەیەکى پراکتیکى وەڵامى پرسیارەکانى فێرخوازانیان دایەوە.