زانکۆى جیهان – هەولێر بەشدارى لە پێشبڕکێیەکى نێودەوڵەتی لە شانشینی سعودیە دەکات
گروپێک لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر مرزا هەمزە مورشیدی، لە شانشینى سعودیە بەشداریان لە پێشبڕکێیەکى نێودەوڵەتی کرد.
لە ڕۆژانى ٤-٨/١٢/٢٠٢٢ بەناونیشان (پێشبڕکێی جامی شوڕشگێڕانی ژەهراویبوونی عەرەبی) پێشبڕکێیەکى نێودەوڵەتى لە شانشینی سعودیە بەبەشدارى ٢٦ زانکۆ لە وڵاتانی عێراق، سعودیە، میسر، سودان، فەلەستین، بەحرەین، و سەڵتەنەتى عومان.بەڕێوەچوو. لە میانەى بەڕێوەچوونى پێشبڕکێکەدا چەمکی کاری تەندروستی پیشەیی و ئەکادیمی هاوبەش گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، ئەوە جگە لە تاوتوێکردنى پرۆگرامى خوێندنى ژەهراویبوون لە پسپۆڕییە پزیشکییەکان بۆ هۆشیارکردنەوەی کارمەندانی تەندروستی.هەروەها لە بەشێکى دیکەى پێشبڕکێکەدا بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆ عەرەبییە بەشداربووەکان بەگرنگیەوە باسى لێوەکرا بەتایبەت لە بواری توێژینەوەی تایبەتمەند لە ژەهرزانیی.
ڕۆژێکى دیکەى پێشبڕکێیەکە تەرخان کرا بۆ تیشکخستنە سەر دیارترین تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان لە بواری چاودێری دەرمان و هەڵسەنگاندنی ژەهراویبوون، جگە لە ئامێرى زیرەکی دەستکرد لە بواری ژەهراویبوونی دەرمان.
هەر لە پەراوێزى پێشبڕکێیەکەدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە کۆنفرانسی توێژینەوەی تایبەتمەند لە ژەهرزانیدا کرد، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان بەشێوەیەکى کارا دید و بۆچون و پرسیارەکانیان لەبارەى تەوەرەکانى کۆنفرانسەکە خستەڕوو.