زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵەوانێتى تۆپى پێى زانکۆکانى کوردستان، توانى بەسەر زانکۆى هەولێرى پزیشکى سەرکەوێت
بەچاودێرى دکتۆر ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٧/٢/٢٠٢٤) لە یاریگەى زانکۆى تیشک، پاڵەوانێتى تۆپى پێى نێوان زانکۆکانى کوردستان دەستپێکرد.
یەکەمین یارى لە نێوان تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر دانا عبد الباقي محمد مامۆستا لە بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و، تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى هەولێرى پزیشکى بەڕێوەچوو، یاریەکە بە یەکسان کۆتایی هات.
پاشان بۆ یەکلایکردنەوەى براوەى یاریەکە، لێدانى سزا لە نێوان هەردوو تیپەکە بەڕێوەچوو، لە ئەنجامدا فێرخوازانى تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر توانیان بە تۆمارکردنى چوار گوڵ بەرانبەر بە سێ گۆڵ لە تیپى تۆپى پێى فێرخوازانى زانکۆى هەولێرى پزیشکى ببنەوە.