فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ هەڵمەتێکى خێرخوازیان ئەنجامدا
بەسەرپەرشتى دکتۆر عەلى محمد حسین سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، فێرخوازانى قۆناخى یەکەم چالاکیەکى خێرخوازیان ئەنجامدا.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣١/٣/٢٠٢٢) فێرخوازان لە میانەى چالاکیەکەیاندا، هاوکارى دارایان کۆکردەوە بۆ دابینکردنى سەبەتەى خۆراکى بۆ ئەو کەسانەى، کە پێویستیان بەکۆمەک و یارمەتیە، بەتایبەت لە مانگى ڕەمەزانى پیرۆز، بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەکى زۆر فێرخوازا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و پشتگیرى هەڵمەتەکەیان دوپات کردەوە.
لە ئەنجامى چالاکیەکەشدا توانرا بڕێکى باش کۆمەکى دارایی کۆبکرێتەوە، بەوەش هەڵمەتەکە توانى ئەنجامى خۆى بپێکێ.