فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە نەخۆشخانەى نانەکەلى چالاکیەکى زانستى مەیدانى بەڕێوەدەبن
سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، وەک نەریتێکى ساڵانەى و بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە بوارە جیاوازەکانى کارکردن چالاکى مەیدانى جۆراوجۆر بۆ نەخۆشخانە و دامەزراوە تەندروستیەکان ئەنجام دەدات.
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (29/9/2022) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (ئارام ڕەشید) گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناخى دووەم بۆ نەخۆشخانەى نانەکەلى تایبەت بەشێرپەنجە لە شارى هەولێر ڕێکخست.
فێرخوازان دواى بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى نەخۆشخانەکە، لە نزیکەوە سەرەنج و تێبینیەکانیان لەبارەى چۆنیەتى مامەڵەکردنى پەرستار و پزیشکەکان لەگەڵ نەخۆشەکان تۆمار کرد بەتایبەت مامەڵە و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ منداڵانى توشبوو بەشێرپەنجە، هەروەک لە میانەى گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرپەرشتیار و پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە گفتوگۆیان لەبارەى تایبەتمەندى هەریەک لە بەشەکان لەگەڵ نەخۆشەکان کرد.
لە کۆتایى گەشتە زانستیەکەدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار بەناوى سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسى بەڕێوەبەرى کارگێرى و پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکەى کرد، کە لە ماوەى مانەوەیان لە نەخۆشخانەکە یارمەتى فێرخوازانیان دا و، ئاشناى ژینگەى کارکرنیان کردن.