به شی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە ڕۆژى جیهانی دڵ چالاکیەکى زانستى بەڕێوەدەبات
بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر، بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە ڕۆژى جیهانی دڵ چالاکیەکى زانستى بەڕێوەدەبات.
له درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی زانستی تاقیگەی پزشکی و بۆ هۆشیارکردنەوەى فێرخوازان لە نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان، رۆژی پێنچشەممە ڕێکەوتى (۲۹/۹/۲۰۲۲) بەئامادەبوونى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و، مامۆستاى یاریدەدەر (سەروان وەسمان حەمە) سەرۆکى بەشى زانستی تاقیگەی پزیشکی بەچالاکیەکى زانستى ڕۆژى جیهانى دڵیان زیندو کردەوە.
لەو چالاکیەدا، کە ژمارەیەکى بەرچاو لە مامۆستایان و فێرخوازان لە بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان ئامادەیبوون، فێرخوازانى بەشى زانستی تاقیگەی پزیشکی چەندین پشکنینیان بەخۆڕایى بۆ ئامادەبووان ئەنجامدا، وەک پشکنینى دەستنیشانکردنى ڕێژەى شەکرە، پەستانى خوێن، ڕیژەى شەکرە لە خوێن، پشکنینى کوریسترۆڵ (چەورى ناوخوێن) لەگەڵ ترایگلیسراید (چەورى ژێر پێست) LDL و HDL.