فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان ئاشناى کارى وەرگێڕان لە تەلەڤزیۆن دەکرێن
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٤/٣/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشى وەرگێڕان لە زانکۆی جیهان – هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر کەیفان عبدالرحمان سەیدى و دکتۆر سوهەیر سەعددەین فارس، گەشتێکی زانستییان بۆ کەناڵی New Line لە شارى هەولێر ئەنجامدا.
مامۆستایان و فێرخوازان لەلایەن وریا حەسەن بەڕێوەبەرى گشتى کەناڵەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، پاشان هاوەڵى فێرخوازانیان کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کەناڵەکە بەتایبەت بەشى وەرگێڕان، لەو بەشەدا باس لە گرنگی ڕۆڵی وەرگێڕان لە کاری میدیای بە شێوەیەکی گشتی کرا، هەروەک تیشک خرایە سەر ڕۆڵی وەرگێر لە وەرگێڕانی فیلم و گواستنەوەی بۆ بینەران.
گەشتە زانستیەکە بووە وێستگەیەکى گرنگ بۆ فێرخوازان بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بە کارى وەرگێڕان و جۆرى وەرگێڕان لە تەلەڤزیۆنەکان.