فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان لە دۆخى گریمانەی ڕاهێنانى وەرگێڕانیان پێ دەکرێ
بۆ پراکتیزەکردن و ئەزمونکردنى بوارى وەرگێڕان بەشێوەیەکى پڕۆفێشناڵ، فێرخوازانى بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر لە دۆخى گریمانەییدا کارى وەرگێڕان دەکەن.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٩/١٢/٢٠٢١) فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى وەرگێڕان بەسەرپەرشتى مامۆستا محمد شکر سەرۆکى بەشى زانستەکانى کۆمپیوتەر و، مامۆستاى یاریدەدەر عیمادەدین ماجد زنرنى مامۆستا لە بەشى وەرگێڕان، لە تاقیگەکانى بەشى زانستى کۆمپیوتەر بەشداریان لە ڕاهێنانێکى پراکتیکى کرد، کە تایبەت بوو بەوەرگێڕان لە دۆخێکى گریمانەیدا.
تەکنەلۆجیای گریمانەیی جیهانى ئامرازێکی پەروەردەیی گرنگ و مۆدێرنە، ڕۆڵی گرنگى لە بوارى وەرگێڕان هەیە، کە بەهۆیەوە فێرخوازان بە زمانی ئینگلیزی سەیری کورتەفیلم دەکەن و، پاشان پێکەوە دەتوانن بەزمانى ئینگلیزى گفتوگۆ لەبارەى ناوەڕۆکى فیلمەکان بکەن و، ئینجا کورتەیەکى لەبارەوە بنوسن.
یەکێک لە سوودە گرنگەکانى ئەم چالاکی و ڕاهێنانە بریتیە لە ئاستى بەرزکردنەوەى تواناى بیستن و گفتوگۆکردن بەزمانى ئینگلیزى، هەربۆیە بەشى وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر فێرخوازان بەنوێترین تەکنیکەکانى وەرگێڕان ئاشنا دەکات لە پێناو بەرزکردنەوەى تواناى زانستى و زمانەوانى بۆ وەرگێڕان لە بوارە جیاکان و، ئامادەکردنیان بۆ داهاتووى کار و پڕکردنەوەى پێداویستیەکانى کۆمەڵگە.