فێرخوازانى تەندروستی کۆمەڵ لە دۆخى تەندروستى ئاوارەکان دەکۆڵنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخى تەندروستیان و، ئەو خزمەتگوزاریە تەندروستیانەى پێشکەشیان دەکرێ، فێرخوازانى بەشى تەندروستى کۆمەڵ سەردانى کەمپى ئاوارەکانى بەحرکەیان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٩/١١/٢٠٢٢)، سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ئەیاد عەبدوڵڵا ڕەشید فێرخوازانى قۆناغى چوارەمی بەشی تەندروستی کۆمەڵ سەردانی کەمپی ئاوارەکانی بەحرکەیان کرد.
لەمیانەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ بارودۆخی تەندروستی ئاوارەکان کرد و، زانیارییان لەسەر ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانە کۆکردەوە، کە لەلایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پێشکەش بە ئاوارەکان دەکرێن.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و، فێرخوازان لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا لەگەڵ نوێنەرى ژمارەیەک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکانیاندا گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى تەندروستى کرد، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک زانیارى گرنگ و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.