فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا بەردەوامن لە چالاکیە زانستیەکانیان
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە بەردەوامى کۆرسە زانستیەکەیان، لە زانکۆى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان دوو بابەتى زانستیان لەبارەى شێرپەنجە و چۆنیەتى ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەى پێشکەش دەکەن.
ڕەزان ڕائد فێرخوازى بەشى (بایۆمیدیکاڵ)، کە لە ئێستادا لەبەر ڕۆشنایی یاداشتنامەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences ) لە پۆڵندایە، لە چوارچێوەى بابەتە زانستیەکانیدا بابەتێکى لەبارەى چۆنیەتى سوودوەرگرتن لە سەوز بۆ کەمکردنەوەى سەرهەڵدانى شێرپەنجە پێشکەشکرد. لە میانەى بابەتەکەیدا، ئەو فێرخوازە بە وردى تیشکی خستە سەر سیفەتەکانی سەوزە، بۆ ئەوەش لە ڕێگەی شیکارییەکی وردەوە، جەختی لە ڕۆڵی بەرچاوی سەوزە لە کەمکردنەوەی سەرهەڵدانی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کردەوە.
لەلایەکى دیکەوە عبدالرحمان یعرب ئیدریس لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) کە لە ئێستادا لە چوارچێوەى بەرنامەى ئێراسموس پڵەس و زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان؛ لە پۆڵەندا دەستى بەتەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن کردوە، بابەتێکى زانستى لەبارەى لە کاریگەرییە قووڵەکانی بابۆنی و توی ڕەش لە خۆپاراستن لە شێرپەنجە پێشکەشکرد، لە میانەى بابەتەکەیدا ئەوەى خستەڕوو، کە ئەم ماددە سروشتیانە مادەی کاریگەرن لە کەمکردنەوە و نەهێشتنى مەترسیەکانى شێرپەنجە.