فێرخوازانى شیکارى کیمایی پزیشکى لەسەر چۆنیەتى وەرگرتنى خوێن ڕاهێنانیان پێدەکرێ
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (2023/5/11) بەسەرپەرشتى مامۆستا هاوکار حەکیم عومەر فێرخوازانى قۆناغی یەکەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی لە زانکۆی جیهان_هەولێر گەشتێکی زانستی بۆ نەخۆشخانەی شار لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
ئامانجی سەرەکى گەشتەکە بریتبوو لە ئاشناکردنى فێرخوازان بە چۆنیەتى کارکردن بە نوێترین تەکنیکەکانی بایۆکیمستری و هیستۆپاسۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی و سیرۆلۆجی و فلیبۆتۆمی لە نەخۆشخانەکان، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن ستافی پزیشکی نەخۆشخانەکە شیکردنەوەى تەواو لەبارەى هەنگاوەکانی کارکردن لە هەموو بەشەکانی تاقیگەکان و شێوازی بەکارهێنانی کەرەستە پزیشکیەکان بە شێوازێکی زانستی و دروست پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
هاوکات ستافی نەخۆشخانەکە ڕاهێنانى پزیشکیان بەفێرخوازان کرد لەبارەى چۆنیەتى وەرگرتنى خوێن بۆ مەبەستە جیاوازەکان، ئەوەش بووە دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى و لێهاتویی پراکتیکى فێرخوازان لە بوارەکەدا.