فێرخوازانى شیکارى کیمیایی پزیشکى تاقیگەى ناوەندى بەسەردەکەنەوە
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەبردنى کارەکان لە تاقیگەکان، فێرخوازانى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى تاقیگەی ناوەندی گشتی هەولێر بەسەردەکەنەوە.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/١٠/٢٠٢٢) سەرۆکایەتى بەشى شیکارى کیمیایی پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەحمەد مەحال سەردانێکى مەیدانى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى دووەم ڕێکخست.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگەی ناوەندی گشتی هەولێر، لەلایەن ستافى تاقیگەکە ڕونکردنەوەیەکی تەواویان سەبارەت بە میکانیزمی کاری تاقیگە و شێوازی وەرگرتنی نمونە و ئەنجامدانی پشکنینی پێویست پێشکەش بەفێرخوازان کرد.
لە کۆتایدا، مامۆستاى سەرپەرشتیار سوپاسی سەرجەم ستافی تاقیگەی کرد بۆ گرنگیدان و ڕونکردنەوەى کارى تاقیگەکەیان بەفێرخوازان.