فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی میهرەبانى دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە هەوڵ و چالاکیە زانستیەکانى بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش.
بۆ ئەو مەبەستەش، ڕۆژى ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٩/٥/٢٠٢٣، فێرخوازانى قۆناغی چوارەم و یەکەم، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر نور لوتفی سەردانى نەخۆشخانەی میهرەبانیان لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى نەخۆشخانەکەدا، فێرخوازان دواى ئەوەى گوێبیستى پێکهاتە و بەشەکانى نەخۆشخانەکە بوون، ئێنجا لە نزیکەوە ئاشناى کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی مۆدێرن بوون، لە بەشە جیاوازەکانی نەخۆشخانەکە بۆ پشکنین و چارەسەرکردنى نەخۆشەکان بەکاردەهێندرێن، سەردانەکە بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ فێرخوازان بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردنى لەگەڵ نەخۆش و چۆنیەتى بەکارهێنانى ئامێر و کەلوپەلە پزیشکیەکان.