فێرخوازانى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی کارگەیەکى شیرەمەنی بەسەر دەکەنەوە
لە درێژەى کار و چالاکیە زانستیەکانى سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگە جیاوازەکانى کارکردن، گەشتێکى زانستى بۆ یەکێک لە کارگەکانى شیرنەمەنى لە هەولێر ڕێکخست.
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (29-9-2022)، فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لە بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی، بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری (عومەر فیکرەت بەهجەت)، سەردانی کارگەی شیرەمەنی دێلبەیان لە شاری هەولێر کرد.
لە میانەى سهردانهكەیاندا فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى ئامادهكردنى شیرەمەنیە جۆراوجۆرهكانی كارگهی بهرههمهێنان دێلبا بوون، کە بەشێوازێکى سهردهمانیانه و بەڕاچوکردنى لایەنى تەندروستى کاردەکەن و شیرەمەنیەکانیان بەرهەم دەهێنن.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان ئاشناى هەنگاوەکانى بەرهەمهێنان و چۆنیەتى کارکردن لە تاقیگەکان کران، هەر لە سەرەتای وەرگرتنی کەرەستەی خاو لە شیرە تا قۆناغە جیاوازەکانی بەرهەمهێنان کە بریتین لە ڕیزکردن و پاکەتکردن و لە ساردکەرەوەهەڵگرتن تا بەبازاڕکردنیان، ئەوەش بۆ فێرخوازان ڕونکرایەوە لە هەریەک لەو هەنگاوانە تا دەگاتە کڕیار و ماڵەکان ڕەچاوى تەواوى لایەنى تەندروستى دەکرێ.