فێرخوازانى تەندروستی كۆمەڵ سەردانى نەخۆشخانەى فێرکارى کۆمارى دەکەن
بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەردەوامە لە ڕێکخستنى کار و چالاکیە زانستیەکانى و، بەشێوەیەکى مەیدانى فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتى کارکردن دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (9/29/2022) سەرۆکایەتى بەشى تەندروستى کۆمەڵ لە كۆلێژی تەكنیكی بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەیاد عەبدوڵڵا) فێرخوازانى قۆناغی چوارەم سەردانی نەخۆشخانەی کۆمارى فێركاریان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان ئاشناى چۆنیەتى گرنگترین کارەکانى پەرستارى بوون، لەگەڵ چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان بەتایبەت ئەو نەخۆشخانەى بەشێوەیەکى کتوپڕ سەردانى نەخۆشخانەکە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستە و لەماوەى مانەوەیان فێرخوازان بەشێوەیەکى پراکتیکى یارمەتى پەرستارەکانى نەخۆشخانەکەیاندا، ئەوەش دەرفەتى بۆ ڕەخساندن تا بەشێوەیەکى ورد ئاشناى ژینگە و شێوەى کارکردنى داهاتویان ببن.