فێرخوازانى پۆلى دوانزە چەند بەشێکى زانستى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەردەکەنەوە
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (8/9/2022) گروپێک لە فێرخوازانى پۆلى دوانزەى زانستى چەند بەشێکى زانستیان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرکردەوە و، ئاشناى بەشە زانستیەکان بوون.
فێرخوازان لە هەردوو بەشى ئەندازیارى تەلارسازى و ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆ لەلایەن مامۆستایانى یاریدەدەر (مەریوان ئاراز) و (ئەسما محەمەد) و یاریدەدەرى تاقیگە (سیتاف عوسمان) پێشوازیان لێکرا، ئینجا کورتەیەکیان لەبارەى سیستمى خوێندن و وانە زانستیەکان و ئایندەى کارکردنى دەرچوانى هەردوو بەشەکە بەدرێژى بۆ فێرخوازانیان باسکرد.
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی تاقیگەکان و هۆڵەکانى خوێندنى بەشەکانى ئەندازیارى تەلارسازى و ئەندازیارى دیزاینى ناوخۆى زانکۆى جیهان-هەولێریان بەسەرکردەوە، فێرخوازانیش سەرسامى خۆیان پیشاندا بەئاست و کواڵتیی و پێشکەوتووی تاقیگەکان.