فێرخوازانى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ ئاشناى کاروبارى تەندروستى کارگەیەکى تایبەت دەکرێن
بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوون بەلایەنى تەندروستى و سەلامەتى لە کارگە و کۆمپانیاکان، سەرۆکایەتى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (8/5/2023) بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر(ئارام محمد برا) فێرخوازانى قۆناغى دووەم و چوارەم لە بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ سەردانی کومپانیاى (پیبسی)یان كرد لە شارى هەولیر و، لەلایەن (رێباز احمد) كارگێری كارگەكە پێشوازیان لێکرا، پاشان فێرخوازان بەشى تەندروستی و سەلامەتی کۆمپانیاکەیان بەسەرکردەوە، كە تایبەتە بە چارەسەركردنی كارمەندەكانی ناو كارگەكە بۆ هەر ڕوداوێكی نەخوازراو، لەهەمان کاتدا ئەرکێکى دیکەى بریتیە لە سەلامەتی خۆراك.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشی مەوادی سەرەتایی و چۆنیەتی هەڵگرتن لە كوگایان بەسەرکردەوە، هاوکات لە بەشی تاقیگە فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنابوون بە کاروبارەکانى تاقیگە، کە تایبەتە بە پشكنينكردنی موادەكان دواى بەرهەمهێنان و دڵنیابوونەوە لە پێكهاتەی گیراوە گازیەكان بە گویرەی ستانداردی نێودەوڵەتی؛ لەوانە دڵنیابوونەوە لە رێژەی شەكر و دوانه نۆكسیدی كاربۆن.
سەردانەکە بووە وێستگەیەکى گرنگە لە ژیانى زانستى و ئەکادیمى فێرخوازان بە چۆنیەتى پاراستنى تەندروستى و سەلامەتى لە کۆمپانیا و کارگە جیاوازەکان.
.