فێرخوازانى چارەسەری سروشتی سەنتەری خاچی سوور بەسەردەکەنەوە
لە بەردەوامى زنجیرە چالاکییە پراکتیەکیەکانى بەشی چارەسەریسروشتى لە زانکۆى جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد زوکر فێرخوازانى قۆناغى سێیەم ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠٢٣) لە شارى هەولێر سەردانی سەنتەری خاچی سوور بۆ پەلى دەستکردیان کرد.
فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن سەرپەرشتیارى سەنتەرەکە پێشوازیان لێکرا، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى مێژوى دامەزراندن و چۆنیەتى کارکردن و ئەو پەل و ئەندامانەى دروستى دەکەن بۆ فێرخوازانیان باسکرد، هەروەک باسى ئەوەشیان کرد، کە کێن ئەوانەى دەتوانن سود لە بەرهەمەکانى سەنتەرەکەیان وەربگرن.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشە جیاوازەکانی سەنتەرەکەیان بەسەرکردەوە، لەوانەش بەشەکانی دروستکردنی پەلى دەستکرد، بەشى هەڵسەنگاندنی نەخۆش و بەشی چاکسازی پزیشکی بۆ نەخۆشەکان.