فێرخوازانى چاڕەسەری سروشتی کلینکى دەروونى بەسەر دەکەنەوە
لەبەردەوامى چالاکیە مەیدانى و گەشتە زانستیەکانى سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، کلینکێکى دەروونى بەسەر دەکەنەوە و، ئاشناى کۆمەڵێک بابەتى نوێ دەکرێن.
بۆ ئەو مەبەستە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی چارەسەری سروشتی بە سەرپەرشتی دکتۆر زینە نبیل احمد ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ١٧/١٠/٢٠٢٢ بەگەشتێکی زانستی لە شارى هەولێر سەردانى سەنتەری بیوتیفل مایند بۆکلینکی دەروونی ڕاوێژکاری کرد.
فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشناى کارى سێنتەرەکە و بەش و پێکهاتە جیاکانى کران، ئەوەشیان بۆ ڕونکرایەوە لە سەنتەرەکەدا کار چەندین پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێ، کە دووچارى نەخۆشى دەروونى و جەستەیی بوون بەتایبەت نەخۆشیەکانى وەک خەمۆکی و ئۆتیزم.
فێرخوازان لە کۆتا وێستگەى سەردانەکەیاندا بینەرى فیلمێکى زانستی تایبەت بە نەخۆشیەکانى شیزۆفیرینیا و ئۆتیزم بوون، لە فیلمەکەدا بەشێوەیەکى زانستى باس لەو دوو نەخۆشیە و ڕێگەچارەکانى کرا.
ئەو گەشتە زانستیە بووە دەرفەتێک بۆ ئاشنابوون بەژینگەى کارکردن و چۆنیەتى مامەڵە و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ نەخۆشەکان، بەتایبەت ئەو نەخۆشانەى کە ڕوو لەو جۆرە سەنتەرانە دەکەن و پێویستیان بەمامەڵەى تایبەت هەیە.