فێرخوازانى یاسا دادگای تێهەڵچوونەوەى هەولێر بەسەردەکەنەوە
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٠/ ٥/ ٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغی دووەمی بەشی یاسا لە کۆلێژی یاسا و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی جیهان- هەولێر بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (احمد جودت علی عوزێری) سەردانی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێریان کرد.
مامۆستا و فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن دادوەر ( تەرزە سالار عثمان) پێشوازیان لێکرا، پاشان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی دادگا لەلایەن هەریەک لە پارێزەرانی ڕاوێژکار ( ئەیاد کاکەیی، بلال قیس کمال، نورجان عدنان عسکر) چەند بابەتێکى یاساییان پێشکەشکرا، کە تایبەت بوون بە پلەبەندی و هەڕەمی دادگاکان و یاسای ڕێکخستنی دادوەری و یاسای ئەنجومەنی دادوەری، لەگەڵ باسکردن لە ڕۆڵى گرنگی پارێزەر لە دادگا بە ڕەچاوکردنی یاسا و ڕێسا و ڕەفتاری پیشەیی.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى بەشی یاسا هەریەک لەدادگاکانی بەرایی و دادگای تاوانە گەورەکان و کەتن و باری کەسیشیان بەسەرکردەوە.