
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی چالاکییەکی پەروەردەیی لە قوتابخانەی ڕۆشنایی بنەڕەتیی تێکەڵاو ئەنجام دەدەن
- Categories بەشى پەروەردەی گشتی
- Date تشرینی یەکەم 16, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 14/10/2026، فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی پەروەردەی گشتی لقی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان–هەولێر، لە سەردانێکی مەیدانیدا بۆ قوتابخانەی ڕۆشنایی بنەڕەتیی تێکەڵاو، چالاکییەکی پەروەردەیییان لەبارەى زمانی ئینگلیزیدا بە سەرپەرشتیی دکتۆرە ڕۆژان عەلی خدر ئەنجام دا.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن مامۆستا هەڤاڵ لقمان عوسمان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. پاشان دەرفەت بە فێرخوازان درا بۆ پێشکەشکردنى چالاکییەکەیان، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخواز محەمەد شکور عومەر باسى لە ئەرکی بەهێزکردنی متمانەبەخۆبوون لە قسەکردن و چاندنی شوناسی کەلتووریی کرد؛ بۆ ئەوەش ڕونکردنەوەى لەبارەى شکاندنی بەربەستی ترس و شڵەژان لای قوتابییان کرد بەتایبەت لە کاتی قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی، هاوکات باسى لە گرنگى متمانە بەخکردن کرد لە کاتى دەربڕین و گوزارشتکردن لە بۆچونەکانیان لە بەردەم هاوپۆلەکانیاندا.
لە لایەکی دیکەوە، فێرخواز دلۆڤان عەبدوڵڵا باسى لە بەڕێوەبردنی کارلێکی پۆل و ڕێکخستنی بەشدارییەکان؛ کە تێیدا سەرنجی قوتابییانی بۆ ناوەڕۆکى بابەتەکە ڕاکێشا. هاوکات، فێرخواز نارین منیر شیکردنەوەیەکى زانستى لەبارەى وانەوتنەوەی ڕێزمانی پێشکەشکرد؛ لە چالاکییەکەیدا بنەما سەرەتاییەکانی ڕێزمانی ئینگلیزی بە شێوازێکی پرۆسەیی و سادە شیکردەوە.
هەر لەو باریەوە فێرخواز محەمەد فەرهاد ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى وشەسازی و هۆکارەکانی بینین (Flashcards) و گۆکردنی دروستی ناوی ئاژەڵان و کەرەستەکانی بە قوتابییان ناساند.
سەبارەت بە هاوکاریکردنی تاکەکەسی، فێرخواز ئیسرا ئەکرەم باسێکى لەبارەى بەدواداچوون، هەڵسەنگاندن و پاڵپشتیی تاکەکەسیی قوتابییان پێشکەش کرد. دواتریش فێرخواز لەنجە کامەران تیشکى خستە سەر ڕەخساندنی کەشی ئارام و دەروونیی لە پۆل تاوەکو دوودڵی لای منداڵان کەم بکاتەوە. لە کۆتاییدا، فێرخواز گەشبین غەفور بەگرنگیەوە لایەنە جیاوازەکانى بەڕێوەبردنی کاتى شیکردەوە.
لە تەوەرەی کۆتایی چالاکییەکەدا، قوتابییانی قوتابخانەکە بە کۆمەڵ سروودی نیشتمانیی «ئەی ڕەقیب»یان چڕی. لە کۆتاییدا، مامۆستا هەڤاڵ لقمان عوسمان دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکییە و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاکییە پەروەردەیییانە کردەوە.
You may also like
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی بە چالاکیەک ڕۆژی جیهانیی تەندروستیی دەروونی دەکەنەوە
فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانێکی زانستییان بۆ “سەنتەری گەنجانی هەولێر” ئەنجام دا
