
بە سەردانێکى زانستیی فێرخوازانی بەشى ئەندازیاری تەلارسازی یونیک تاوەر (Unique Tower)یان بەسەرکردەوە
- Categories بهشی ئهندازیاری تهلارسازی
- Date تشرینی یەکەم 16, 2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 14/10/2026، گرووپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان–هەولێر، سەردانێکی مەیدانیی زانستییان بۆ یونیک تاوەر (Unique Tower) ئەنجام دا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر ئوس ئەحمەد عەبدولحەمید بەڕێوەچوو، سەرەتا فێرخوازان لەلایەن ڕزگار مغدید ساڵح، لە دەستەی ئەندازیاریی تەلارسازی لە یونیک تاوەر پێشوازییان لێکرا.
پاشان بەشێوەیەکى مەیدانى، ڕزگار مغدید هاوەڵى فێرخوازانی کرد و، لە نزیکەوە بە ماستەرپلانی کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکە ئاشنایانى کرد، پاشان ڕوونکردنەوەی لەبارەی سیستمەکانی خزمهتگوزاریی بیناکان پێشکەش کردن، ئەوەش بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی ئەم خزمەتگوزارییانە بۆ یەکە نیشتەجێبوونەکان. هەروەها باسى دیزاین و بەکارهێنانی تەکنیکە نوێییەکان و کەرەستەکانی دروستکردن و بەکارهێنانیشى کرد.



