
فێرخوازانی کۆلێژی پزیشکیی ددان بەشداری لە چالاکیەکى زانستیی تایبەت بە (شکستی ناوەوەی ددان) دەکەن
- Categories كۆلێژی پزیشكی ددان
- Date تشرینی یەکەم 15, 2026
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 13/10/2026، کۆمەڵێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەم و پێنجەم لە کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشدارییان لە سیمینارێکی زانستی بە ناونیشانی “دوورکەوتنەوە لە شکستی ناوەوەی ددان: هەڵە باوەکان و چۆنیەتیی خۆپاراستن لێیان” کرد.
سیمینارەکە لەلایەن کۆمپانیای Advanced Dent – DENTOVATE 2026 ڕێکخرابوو بە سپۆنسەری SNOW و، ناوەڕۆکى سمینارەکەش لەلایەن مامۆستا ڕازان بورهان الدین محمد پێشکەش کرا.
لە میانەى سیمینارەکەیدا ڕازان بورهان الدین محمد تیشکی خستە سەر هەڵە باوەکان لە چارەسەرکردنی کەناڵی ڕەگدا، لەوانە ئامادەکردنی بۆشایی دەستگەیشتن، کەناڵە لەدەستچووەکان، دیاریکردنی درێژیی کارکردنی هەڵە، جیاکردنەوەی ئامێرەکان، کونبوونی کەناڵەکان، ئاودێریی ناتەواو و هەڵەکانی داخستنی کەناڵی ڕەگ.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا جەختی لەسەر ستراتیژییەکانی خۆپارێزی، تەعقیمکردنی کاریگەر و، تەکنیکە کلینیکییە دروستەکان بۆ باشترکردنی سەرکەوتنی چارەسەرکردن و دەرئەنجامە درێژخایەنەکانی نەخۆش کردەوە.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا گفتوگۆیەک لە نێوان فێرخوازی کۆلێژی پزیشکیی ددان و پێشکەشکارى سمینارەکە بەڕێوەچوو و، دواتریش وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشداریکردنیان دیاریی تایبەتیان پێشکەشکرا.



