فێرخوازان یاریگەى یارى بادمنتۆن(ڕیشە) ڕێکدەخەنەوە
بەمەبەستى سوود وەرگرتن لە یاریگەکە بۆ چۆنیەتى ڕاهێنان و پراکتیزەکردنى وانە تیۆرییەکان، فێرخوازانى قۆناغى سێیەم یاریگەى یارى ریشە (Badminton)یان ڕێکخستەوە.
یاریگەى یارى بادمنتۆن (ڕیشە) بەشێکە لە یاریگەى داخراوى زانکۆى جیهان-هەولێر، فێرخوازان بۆ ڕاهێنان لەسەر بابەتە زانستییەکان سوودى زۆرى لێوەردەگرن، هەر بۆ ئەو مەبەستە و هاندانى ڕۆحى بەخشین و پێکەوەکارکردن، بەسەرپەرشتى (د.بێخاڵ غەفور شەریف) فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان بەدوو هەنگاو یاریگەکەیان ڕێکخستەوە.
لە هەنگاوى یەکەمدا، تەواوى یاریگەکەیان خاوێنکردەوە، هەروەک لە هەنگاوى دووەمدا هێڵکارى یاریگەکەیان نۆژەنکردەوە، دوا بەدواى نۆژەنکردنەوەى یاریگەکەش یارییەکى دۆستانە لە نێوان فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى پەروەردەى جەستەیی و زانستییە وەرزشییەکان و مامۆستایانى بایەلۆجى زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، یاریەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان.