فێرخوازێکى دیکەى بەشى ڕاگەیاندن دەبێتە پێشکەشکار
فێرخوازێکى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بۆ پراکتیزەکردنى وانەکانى زانکۆ وەک پێشکەشکار لە ڕادیۆى نەورۆز بەرناکەیەکى کۆمەڵایەتى، دەرونى هەفتانە پێشکەش دەکات.
ئهحلام عهونی، کە فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى ڕاگەیاندنى زانکۆى جیهان-هەولێرە، یەکێکە لە فێرخوازە چالاکەکانى بەشى ڕاگەیاندن، هەربۆیە شانبەشانى خوێندنى زانکۆیی لە بوارى ڕاگەیاندن، لە ماوەى ڕابردودا وەک یەکێک لە پێشکەشکارانى بەرنامەى (تیشک) دەستبەکاربوو.
ئەو فێرخوازە، جگە لە پێشکەشکارى کارى ئامادەکاریش بۆ بەرنامەکە دەکات، بەرنامەى تیشک بەرنامەیەکى هەفتانەیە لە ڕادیۆی نهورۆز، کە سەر بەوەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمى کورستانە هەر جارەى تەوەرێک پێشکەش دەکەن، بەتایبەت کێشە کۆمەڵایەتیەکانى دەرونییەکانى کۆمەڵگە و چۆنیەتى پەرەپێدان و بەختەوەرى تاک و خێزان و کۆمەڵگە.
لە ئێستادا، بەشێک لە فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە لە قۆناغە جیاکانى پڕۆسەى خوێندنن، لەهەمان کاتدا وەک پێشکەشکار و پەیامنێر و وێنەگر و نوسەر لە دامەزراوە جیاکانى ڕاگەیاندن کار دەکەن.