فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى لە ئامادەکردنى کۆنفرانسێکى تایبەت بە گۆڕانى کەش وهەوا دەکات
فەرمانگەى زانستى لە وەزارەتى وەرزش و لاوانى حکومەتى عیڕاقى ئامادەکارى دەکات بۆ بەستنى کۆنفرانسێکى تایبەت بە گۆڕانى کەش وهەوا، لەو چوارچێوەیەدا هاجەر کەنعان، کە فێرخوازى بەشی چارەسەری سروشتیە لە زانکۆی جیهان-هەولێر لە لێژنەى ڕێکخستنى کۆنفرانس دەستى بەچالاکیەکانى کردوە.
بۆ ئەو مەبەستە لە چەند ڕۆژى ڕابردوو، لیژنەی ڕێکخەرى کۆنفرانسەکە وۆرک شۆپی ئامادەکاری بەڕێوەبرد، لەو وۆرکشۆپەدا گفتوگۆ لەبارەى تەوەرەکانى کۆنفرانسى گۆڕانی کەشوهەوا و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان تاوتوێ کران، کە بڕیار وایە وەزارەتی وەرزش و لاوان بە سپۆنسەری یونیسێف بەڕێوەى ببات، کە تیایدا گفتوگۆى قووڵ بکرێت لەبارەى پرسە ژینگەییەکان و ئەو تەحەددایانەی کە لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا ڕووبەڕووی تەندروستی گشتی دەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و ئەزموون لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و بەشداربووانی دیکە.
ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى فێرخوازان لە کۆنفرانسە زانستیەکان لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق بەشدارى جۆراوجۆر دەکەن، بەشداریکردنیان دەبێتە ئەزمونێکى گرنگ بۆ کارى داهاتویان، بەشداریکردنى ئەم فێرخوازەش نمونەیەکى دیکەى ئەو هاندان و پشتگیرییەى زانکۆى جیهان-هەولێرە کە لە فێرخوازانى دەکات بۆ بەهێزکردنى توانا زانستیەکانیان.