فێرخوازێکى زانکۆى جیهان-هەولێر لە کوردستان٢٤ بەرهەمە هونەرییەکانى نمایش دەکات
رۆژی شەممە رێکەوتی (01/04/2023)، کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردستان٢٤ لە بەرنامەی پارشێو میوانداری رێژنە موزەفەر ئیبراهیم فێرخوازی بەشی وەرگێڕانی زانکۆی جیهان-هەولێری کرد.
لە میانەى بەرنامەکەدا، رێژنە موزەفەر ئیبراهیم باسى لە وێنە و بەرهەمە هونەرییەکانی کرد و وتى: لە پاڵ خوێندنى زانکۆیی ئارەزویەکى زۆرم بۆ کارى هونەرى هەیە، چونکە هونەر بەتایبەت هونەرى وێنەکێشان چێژێکى تایبەتى هەیەو، لە ڕێگەیەوە باشتر گوزارشت لەو شتانە بکەم کە لەناخمدا هەیە.
هەر لە میانەى بەرنامەکەدا بەگرنگیەوە باس لە هونەر بۆ ژیانى هەر تاکێکى کۆمەڵگە کرا، بەدەر لە تەمەن و ڕەگەز و پسپۆڕى و پیشەیی. لە کۆتایی دا، پێشکەشکاران و ئامادەبووانى بەرنامەکە کۆمەڵێک پرسیاریان لەبارەى بەرهەمەکانى ئاڕاستەی رێژنە موزەفەر ئیبراهیم کرد، ئەویش بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ وەڵامی دانەوە.