فێرخوازێکى زانکۆی جیهان-هەولێر توانی پاڵەوانێتی تایکواندۆی ئافرەتانی عێراق بباتەوە
لە پاڵەوانیەتى تایکواندۆى ژنانى عێراق، فێرخوازێکى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان توانى پاڵەوانیەتى بباتەوە.
بەسەرپەرشتى فیدراسیۆنی ناوەندی تایکواندۆی عێراق لە ڕۆژانى (29.30/9/2022) لە شارى هەولێر پاڵەوانێتی تایکواندۆ بۆ خانمانی عێراق بەڕێوەچوو، کە تیایدا 300 یاریزانی کچ لە سەرتاسەری عێراق بەشداریان کرد، هاوکات یاریزانی تایکواندۆ (نانین ساڵح)، فێرخوازى قۆناغی سێیەمی بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارى تێدا کرد.
لەو پاڵەوانیەتیەدا، کە بە بەشداری بەرفراوانی یانەکان و قوتابخانە تایبەتمەندەکانی تایکواندۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر توانی (پاڵەوانێتی تایکواندۆی ئافرەتانی عێراق) بۆ سەرجەم بەشەکان بباتەوە.
یاریزان (نهزهنین ساڵح)، کە پلهی دووهمی له پاڵهوانێتییهكه بۆ ئاستى پێشكهوتوو بهدهستهێنا، لەلایەن ڕاهێنەر (هەژار وەهاب عەبدولحەمید) ڕاهێنانى پێدەکرا، ستایشى تایبەتى توانا و لێهاتوویی ئەو فێرخوازەى بەشى پەروەردەى جەستەيی و زانسته وەرزشيەکانى کرد.
واش بڕیارە ئەو یاریزانانەى لە ڕێگەی ئەم پاڵەوانێتییەوە، هەڵدەبژێردرێن لە داهاتوودا بۆ یارییە نێودەوڵەتیەکان، کە لە وڵاتانى دیکە ئەنجام دەدرێ وەک نوێنەرایەتی هەڵبژاردە نیشتمانییەکان هەڵدەبژێردرێن بۆ پێشبڕکێ جیهانیەکان لە داهاتوودا.