لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەک لەبارەى چۆنیەتى ڕوبەڕوو بوونەوەی نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان بەڕێوەچوو
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٢/١٠/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانى بەشى پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ثامەری ثانکام چالاکیەکیان لەبارەى چۆنیەتی خۆ پاراستن لە نەخۆشیە سێکسیە گوازراوەکان لە کۆمەڵگەدا بەڕێوەبرد.
لە بەشى یەکەمى چالاکیەکەدا، کە لە هۆڵى (VIP)زانکۆ بە ئامادەبوونی فێرخوازان و مامۆستایانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەڕێوەچوو، سەرەتا پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ثامەری ثانکام لە ڕێگەی پێشکەشکردنى سێمینارێک باسی لە دۆخى نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان لە هەرێمی کوردستان و، چۆنیەتی پاراستنی هاوڵاتیان لەو نەخۆشیە کرد، بۆ ئەوەش فێرخوازان و مامۆستایانى بەشداربوو گفتوگۆیەکى زانستى و وردیان لەبارەى جۆر و کاریگەرى نەخۆشیە سێکسیە گوزاراوەکان لەسەر مرۆڤ بەتایبەت و کۆمەڵگە بە گشتى کرد.
لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا، فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە ناو کەمپى زانکۆ لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی نامیلکەیەک دەربارەی چۆنیەتی خۆ پارێزی لە خۆشییە سێکسییە گوازراوەکان، فێرخوازانیان ئاشناکرد بە نەخۆشیە سێکسییە گوازراوەکان و، چۆنییەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان، بەئامانجى ڕێگەگرتن لە بڵابونەوە و ڕوبەڕووبونەوەی ئەو نەخۆشیە ترسناکانەی کە دواجار بەرۆکی هەموو کۆمەڵگە دەگرێ.
لە بەرانبەردا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاس و دەستخۆشیان لە فێرخوازانى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ کرد بۆ ڕێکخستنى ئەو چالاکیە و گرنگیدان بە هۆشیارکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگە لە بوارە جیاکان.