لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی زانکۆی جیهان-هەولێر، فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى لە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵیان بردەوە
لە سێیەم یاریی قۆناغى یەکەمى پاڵەوانیەتى تۆپى پێى نێوان بەشە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێ ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٢٣/١/٢٠٢٤) تیپی فێرخوازانى بەشی ئەندازیارى تەلارسازى لەگەڵ تیپی فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ ڕوبەڕووى یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامى یاریەکەدا؛ تیپی فێرخوازانى بەشی ئەندازیارى تەلارسازى بە تۆمارکردنى چوار گوڵ بەرانبەر بە دوو گوڵ لەگەڵ تیپی فێرخوازانى بەشی بایۆمیدیکاڵ ببنەوە و یاریەکە بەقازانى خۆیان کۆتایی پێ بهێنن، هەردوو تیپەکە بە ڕوحێکى بەرزی وەرزشی و لە نێو هاندەرانیان و لەکەشێکى تەواو وەرزشیەدا، یاریەکەیان بەڕێوەبرد.
ساڵانە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەچاودێرى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى جۆراوجۆر لە بوارە جیاکانى وەرزش بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەکاتەوە، کردنەوەى خولى تۆپى پێش یەکێکە لەو خولانەى، کە ساڵانە فێرخوازان لە بەشە زانستیە جیاوازەکان بە گڕوتینەوە بەشدارى تێدا دەکەن.