وەرگێڕانى ڕاستەوخۆ لە چالاکیەکى زانستى بەشى وەرگێڕانى زانکۆى جیهان-هەولێر
لە بەردەوامى چالاکیە زانستیەکانى بەشى وەرگێران لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، لە بەشى وەرگێڕان بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر (عیماد زنرنى) چالاکیەکى زانستى لەبارەى وەرگێڕانى زارەکى بەڕێوەچوو.
لەو چالاکیەدا، کە لە ڕێکەوتى (٣/٥/٢٠٢١) بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغى سێیەمیش بەشداریان تێدا کرد، لەسەرەتا فێرخوازن دابەشى سەر چەند گروپێک کران و، هەر گروپێک کارى وەرگێڕانى بەشێوازى ڕاستەوخۆ بۆ پارچە ڤیدیۆیەک کرد، لە کۆتایشدا گروپە سەرکەوتووەکان دەستنیشان کران.
ئامانج لەو چالاکیە بریتیە لە پەرەپێدانى تواناى وەرگێڕانى فێرخوازان، لەهەمانکاتدا ئاشناکردنى فێرخوازانە بەو ئاستەنگ و ئاڵنگاریانەى کە لەبازاڕى کار ڕووبەڕووى فێرخوازان دەبێتەوە.