چالاکی لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی دەستەواژەی پێویست لە کاتی ئاخاوتندا
لە چوەرچێوەی پلانی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی (Biomedical Science) بۆ گەشەپێدانی توانا و لێهاتووییەکانی فێرخوازان و بەستنەوەیان بە بازاری کار، چالاکیەک لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی دەستەواژەی پێویست لە کاتی ئاخاوتندا بەرێوەچوو.
لە میانەی ئەو چالاکیەدا، کە لە هۆڵى کتێبخانەى ئەکادیمیا بەسەرپەرشتى مامۆستا (م.ی. دەشنێ عبداللە سعید) بەڕێوەچوو فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆلۆجی پزیشکی (Biomedical Science) بەشداریەکی کاریان کرد.
لەو چالاکیەدا، کە لە ڕێکەوتى (٧-٨/٢/٢٠٢١) بەڕێوەچوو، ناوەرۆکەکەى بریتی بوو لە ڕاهێنانی فێرخوازان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنان و ئاشناکردنیان بەو دەستەواژانەی کە پێویستە لە کاتی ئاخاوتندا بەکاربهێنرێت، لەهەمانکاتدا فێرى جیاوازیکردن لە نێوان دەستەواژەکان کران بەتایبەت لە ڕووی فەرمی و نا فەرمی و بەکارهێنانەوە.
رێکخستن و بەرێوەچوونی ئەم جۆرە چالاکیانە، بووە دەرفەتێکی باش و گرنگ بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێش بردنی توانای قوتابیان، لە هەمان کاتدا ئاسانکاریەکی باش دەبێت بۆ فێرخوازان تا لە بازاری کاردا بتوانین بەشێوەیەکى باشتر هەڵسوکەوت و پەیوەندی لەگەڵ کەسانى دیکە بکەن و، خۆیان لەگەڵ کەسانى دەوروبەردا بگونجێنن.