ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى توێژینەوەیەکى زانستى لە گۆڤارێکى زانستى ئاست بەرز بڵاودەکەنەوە
لە بەردەوامى هاندانى فێرخوازان بۆ پەرەپێدان بە توانا زانستى و ئەکادیمیەکانیان، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر توێژینەوەیەکى زانستى لە گۆڤارێکى زانستی ئاستبەرز بڵاودەکەنەوە.
ئەو ژمارەى فێرخوازان، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر عەلى محەمەد حوسێن، توێژینەوەکەیان بەناونیشانى (Totally antibiotic resistance Pseudomonas aeruginosa isolated from the patients with blood stream infections) ئەنجامدا، توانیان ڕەزامەندى گۆڤارێکی زانستی باوەڕپێکراوی (Scopus) بەدەست بهێنن، کە خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (3.67)ە.
بڵاوکردنەوەى ئەم توێژینەوەیە بۆ جارى دووەمە لە سەر ئاستى بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی جیهان_هەولێر، کە لەلایەن خێرخوازانەوە ئامادەکرابێت و بڵاو کرابێتەوە، ئەوەش هاوتەریبە لەگەڵ پلانى ستراتیژى زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ هاندانی فێرخوازان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و بڵاوکردنەوەیان لە گۆڤارە زانستیە ئاستەبەرزەکان.
لە خوارەوە دەقى توێژینەوە زانستیەکەى فێرخوازان و، زانیارى لەسەر گۆڤارەکە دانراوە و، دەتوانن بەکلیککردن لەسەر ئەم بەستەرانە زانیارى زیاتر لەبارەى توێژینەوەکە بخوێننەوە.
( https://doi.org/10.1007/s13204-021-02050-9 ).