بەشى کارگێڕى کار بەچاندنى نەمام داهاتوو دەڕوێنن
لە بەردەوامى هەڵمەتى دارچاندن، کە بەناونیشانى (داهاتوو دەڕوێنین) لەلایەن بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر بوشرە عەلی و دکتۆر قوسەی حەمید ئەلسەلامی دەستپێکردوە، کۆمەڵێک دار و نەمامى دیکەیان چاند.
لە چوارچێوەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (19-12-2022)، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار لە قۆناغە جیاکانى خوێندن، سەردانى ئامادەیی (ئەلنەسر) بۆ قوتابیە ئاوارەکان لە شارى هەولێرکرد و، (٣٠) نەمامى زەیتون و هەنار و کۆمەڵێک نەمامى گوڵى جوانیان لە باخچەى قوتابخانەکە چاند.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان کۆڕێکیان بۆ قوتابیانى قوتابخانەکە بەڕێوەبرد و، تیایدا تیشکیان خستە سەر گرنگی دار و کشتوکاڵ بۆ پاراستنی ژینگە، ڕونیشیان کردەوە کەمى ڕێژەى دار و سەوزایی دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی هەناسەدان، چونکە ڕێژەی پیسبوونی هەوا زۆر دەبێت، بۆ ئەوەش هانى قوتابیان دا گرنگی زیاتر بە پاراستنی ژینگە بدەن و بەشداری لە زیادکردنی ڕێژەى سەوزایی لە سنووری شار یان دەرەوەی شار و ماڵەکانیان بدەن.