بەشی مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى چالاکیی زانستى بەڕێوەبرد
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (11 ی نیسانی 2022) بەشی مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى لە زانکۆى جیهان-هەولێر چالاکیەکى زانستى بۆ فێرخوازانى ڕێکخست.
لەو چالاکیانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر مەروە مەحمود، لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا فێرخوازان بەسەر سێ گروپی جیاواز دابەشکران، پاشان فیرخوازان ئاشناى چۆنیەتی بەکارهێنانی ئیندێکسە ئەلکترۆنیەکان بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەکان و بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ گەیشتن بەگۆڤارە زانستیە نێودەوڵەتییەکان و ئەو توێژینەوانە کران، کە لەلایەن زانکۆ پێشەنگەکان بڵاودەکرێنەوە.
لەبەشێکى دیکەى ئەو چالاکیەدا، فێرخوازان ئاشناى بەبەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی کتێب کران، کە لە ڕیێیەوە دەتوانن چەندین پەروتوکی جیاواز دەست بخەن، ئەوەش یارمەتیدەرێکی باش دەبێت لە پرۆسەی خوێندندا.