بەناونیشانی “داهاتوو دەڕوێنین”، بەشی کارگێڕی کار هەڵمەتێکى دارچاندنى دەستپێکرد
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (12-12-2022)، بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەری بوشرە عەلی و، بە پاڵپشتى دارایی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی زانکۆی جیهان- هەولێر، بەشى کارگێڕى کار لە زانکۆى جیهان-هەولێر هەڵمەتێکى دارچاندنى بەناونیشانى (داهاتوو دەڕوێنین) دەستپێکرد.
لە قۆناغی یەکەمی ئەو هەڵمەتەدا، کە بە بەشداریکردنى فێرخوازانى بەشی کارگێڕی کار لە هەموو قۆناغەکانى خوێندن بەڕێوەچوو، بریتی بوو لە چاندنی (٥٠) نەمامى بەرهەمدار و (٣٠) نەمامى گوڵى جوان لە کۆمەڵگەی پەروەردەی شەهیدانی ڕزگاری لە قەزای ڕزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر.
ئەم هەڵمەتى دارچاندنە، یەکێکە لەو چالاکییە خێرخوازییە خۆبەخشانەی کە بەشی کارگێڕی کار ساڵانە ڕێکدەخات، واش بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتوو بەردەوامى بەو هەڵمەتە بدرێ.