سکرتاریەتى گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان قەڵغانێک پێشکەش بە سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات
لە بەرامبەر بەشداریکردنى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە کۆنفرانس و پێشبڕکێەکى نێودەوڵەتى، کە چەند ڕۆژى ڕابردودا لە وڵاتى سعودیە بەڕێوەچوو، عەبدولڕەحیم ئەلحنیطی یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان، قەڵغانى بەشداریکردن پێشکەش بە پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١٤/١٢/٢٠٢٢) شاندنى زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر مرزا هەمزە مورشیدی هاوڕێ لەگەڵ سێ فێرخوازى بەشداربوو دواى گەڕانەوەیان لە سعودیە سەردانى پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێریان کرد و، دیارییەکەیان ڕادەستى سەرۆکى زانکۆ کرد.
لە دیدارێکدا، کە بەئامادەبوونى هەریەک لە دکتۆر مەیسون حەیدەرى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و، دکتۆر عەلى حەسەن سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ و مامۆستایى یاریدەدەر رائد دريد ذنون بەشی شیکاریی کیمیایی پزیشکی بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر مرزا هەمزە مورشیدی دواى ئەوەى سوپاسى پاڵپشتى و پشتیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى کرد بۆ ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە تا فێرخوازانى زانکۆ بتوانن بەشدارى لەو پێشبڕکێ و کۆنفرانسە بکەن، ئینجا کورتەیەکى لەبارەى کارەکانیان لەماوەى مانەوەیان پێشکەش بەسەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و وتى: ئێمە بەشداریمان کرد لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە بەدروشمی “زانین، لێهاتوویی، و توانا لە دەرمانناسی و ژەهرزانیی” هەروەها بەشداریمان لە جامی ژەهرەزانیی شوڕشگێڕانی عەرەب کرد، کە لە شانشینی سعودیە لە شارى ئەلخوبەر بەڕێوەچوو. 26 زانکۆی عەرەبی بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد کە بریتی بوون لە: عێراق، سعودیە، میسر، لیبیا، سودان، بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، فەلەستین و سوڵتانی عومان.
وتیشى وەک تیمى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریمان لە سەرجەم دانیشتنەکانی کۆنفڕانس و سێ وۆرک شۆپەدا کرد، تیمەکەمان لە هەموو بۆنەکاندا ئامادەیییەکی بەرچاوی هەبوو لە ڕووی پرسیار و وەڵام و بەشداریکردن لە جێبەجێکردنی ڕێکارە پراکتیکییەکان، ڕونیشیکردەوە لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین دیدار لەگەڵ سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان ئەنجامدرا لەوانە: لەگەڵ یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زانکۆ عەرەبییەکان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا و داوای لێکردم سڵاوی خۆی بە ئێوەی بەڕێز بگەیەنم، هەروەها ستایشی کارەکانى زانکۆی جیهان – هەولێری کرد لەڕووی گەشەپێدانی زانستی و ڕۆڵی پێشەنگانەی لە سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵگەدا، لەهەمان کاتدا ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتی زانکۆکهمان و به شداریکردن له کۆنفرانس و چالاکییه زانستییەکانی زانکۆکەمان.
سەرۆکى شاندى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕونیشیکردەوە هەر لە پەراوێزى ڕۆژانى کۆنفرانسدا کۆمەڵێک دیدارمان لەگەڵ زانکۆ بەشدارەکان ئەنجامدا، لەوانە زانکۆی سلێمان ئەلراجی، زانکۆی جددە، زانکۆی شارجە، کۆلێژی عومان بۆ زانستە پزیشکییەکان لە مەسقەت، زانکۆی بنغازی، زانکۆی هێبرۆن لە فەلەستین، زانکۆی بوتانا لە سودان. لەکۆتاییدا سوپاسی دڵسۆزانە ئاراستەی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆى جیهان-هەولێرى کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامی و تێڕوانینی فراوانی بۆ دروستکردنی پردی زانست و مەعریفە و بۆ بڵاوکردنەوەی زانست و زانست و بڵاوکردنەوەی پەیامی زانکۆی جیهان – هەولێر لەسەر ئاستی نێودەوڵەتى.
لە بەرامبەردا، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکی زانکۆى جیهان-هەولێر دواى بەخێرهێنانەوەیان، دەستخۆشى لێکردن بۆ بەشداریکردنیان بەو شێوە کاریگەر و فراوانە، هەروەک تەئیکدى لە ستراتیژى کارکردنى زانکۆى جیهان-هەولێر کردە و ڕایگەیاند: زانکۆى جیهان-هەولێر جیاواز لە زانکۆکانى دیکە، وەک چۆن هانى مامۆستایان و توێژەران دەدات بۆ بەشداریکردن لە کۆڕ و کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان، بەهەمان ئاست پاڵپشتى تەواوى فێرخوازان دەکات لەسەر ئاستى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى بەشدارى لە کۆڕ و کۆنفرانسە و وۆرکشۆپە زانستیەکان بکەن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕایگەیاند: ئێمە پێمان وایە فێرخوازان تەنها نابێ لە هۆڵەکانى خوێندن و تاقیگەکان بمێنەوە، بەڵکو دەبێ لە ژیانى خوێندنى زانکۆیی ئاشنایى ژینگەى کارکردن و بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیاریان ببن، ئەوەش بەچەندین ڕێگە دەکرێ، یەکێک لەوانە دەرفەت ڕەخساندنە بۆ بەشداریکردنى فێرخوازان لە کۆڕ و کۆبونەوە و کۆنفرانس و وۆرکشۆپەکان جا لەسەر ئاستى ناوخۆیی بێ یان نێودەوڵەتى، بۆ ئەو مەبەستە ئێمە دەرگامان کراوەیە و پاڵپشتى و پشتیوانیەکانمان چ لە ڕووى دارایی چ لە ڕووى کارگێڕى بەتەواوەتى بۆ فێرخوازان دەڕەخسێنین.